Erbil 8°C ھەینی 07 شوبات 08:17

دوای سه‌ری ساڵ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر وه‌ک نه‌خۆشخانه‌ی کۆرۆنا نامێنێت

نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: له ‌دوای سه‌ری ساڵی 2021 چیتر نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا نامێنێت. 

بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: سبه‌ی شه‌ممه‌ نەخۆشخانەکە بە ماددەی دژەڤایرۆس پاکدەکرێتەوە و داده‌خرێت. 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، نه‌خۆشخانه‌كه‌ چیتر نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا نامێنێت و دوای پشووی سەری ساڵ بە فەرمی گشت بەشەکان، نهۆمەکان و نەشتەرگەریەکان به‌ڕووی نه‌خۆشه‌كاندا دەکرێنەوە، بەڵام پێویستە لەکاتی سەردانیکردن رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.