به هه‌زاران كه‌س له گۆڕه‌پانی حه‌بووبی له شاری ناسرییه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقار خۆپیشاندانیان سازکرد و ناڕه‌زاییان دژ به حكوومه‌ت ده‌ربڕی كه نه‌یتوانیوه به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و بكوژانی خۆپیشانده‌ره‌كان دهستگیرو دادگایی بكات. خ
ۆپیشاندهرهكان له گۆڕه‌پانی حه‌بووبی له ناوه‌ڕاستی شاری ناسرییه چه‌ندان دروشمیان بهرزكردبووهوهو داوایان ده‌كرد كه پێویسته حكوومه‌ت بكوژانی خۆپیشانده‌ره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی پێشوو بدۆزێته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و به سزای خۆیانیان بگه‌یه‌نێت.
هاوكات سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تیان كرد كه نرخی دۆلاری به‌رانبه‌ر به دینار به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به برسیكردنی هاووڵاتییان ناوبرد.
خۆپیشانده‌ره‌كان دووپاتیان كرده‌وه كه درێژه به ناڕه‌زایی ده‌ده‌ن و نایانه‌وێت خێوه‌ته‌كانیان له گۆڕه‌پانی حه‌بووبی لابده‌ن و له هه‌موو كات و هه‌موو شوێنێك درێژه به ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ده‌ن.
هاوکات شانه‌ی ته‌نگژه كه حكوومه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی ئه‌و پارێزگایه پێكی هێناوه له‌گه‌ڵ لیژنه هه‌ماهه‌نگییه‌كانی پارێزگاكه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتبوون خێوه‌ته‌كانی گۆڕه‌پانی حه‌بووبی لابدرێن و گۆڕه‌پانه‌كه له‌به‌رده‌م هاتوچۆدا بكرێته‌وه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه درێژه به مانگرتن و خۆپیشانی خۆیان ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.