Erbil 8°C ھەینی 07 شوبات 08:01

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لەسەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی گەلی تورکمان ده‌کات

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
کوردستان TV
100%

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی (٣٣)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەلی تورکمان پیرۆزبایی له سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی گەلی تورکمان ده‌كات.

بەرێزان سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی گەلی تورکمان.

بە بۆنەی (٣٣)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەلی تورکمان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەین، هیواخوازین ئەم یادە ببێتە مایەی زیاتر بەرەو پێشچوونی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی و پتەوبوون و قوڵبوونەوەی زیاتری پێکەوەژیان و یەکتر قەبوڵکردن لە هەرێمی کوردستان و هەروەها تەبایی سیاسی و یەکڕیزی زیاتری حیزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان.

لەم بۆنەیەدا ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە ڕاپەڕاندنی ئەرکی حیزبی و سیاسیتاندا، هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.

منی نبی قهوچی 
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.