Erbil 22°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:27

هه‌ردوو ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و باشماخ لە ڕووی گەشتیارییەوە داخران

کوردستان TV
#7
100%

هه‌ردوو ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و باشماخ روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی گه‌شتكردن بۆ ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاته‌ ده‌ده‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن،  هه‌ردوو ده‌روازه‌كه‌ داده‌خرێن.


بە پێی رێنمایەکانی بەیانی ژمارە ( 57 ) ی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی ھەرێمی کوردستان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاگاداری ھەموو ھاووڵاتییان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە:

١-  کاتژمێر (١٢) ئەمشەو شه‌وی رابردوو رێکكەوتی (٢٥/١٢/٢٠٢٠ ) دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە رووی گەشتیارانەوە دادەخرێت.

٢- چوونی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران قەدەغەیە.

٣ - ھاتنی ھاووڵاتیانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان قەدەغەیە.

٤- ئەو ھاووڵاتیانەی ھەرێمی کوردستان کە لە ئێران ماونەتەوە و پاشان دەگەرێنەوە لە کاتژمێر ( 8 ) بەیانی تاکو (6) ی ئێوارە دەتوانن بگەرێنەوە و بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ماوەی ( 14 ) رۆژ لە سەر خەرجییەکانی خۆیان گەرەنتین دەکرێن.

٥- ھاووڵاتیانی ئێرانی کە لە ھەرێمی کوردستان ماونەتەوە دەتوانن بۆ وڵاتی خۆیان ئێران بگەرێنەوە.

بۆیە داوا لە ھەمووو ھاووڵاتیانی خۆشەویستی ھەرێمی کوردستان دەکەین ئەوانەی نیازی چوونی ئێرانیان ھەیە سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن، چونکە رێگایان پێ نادرێت،  و ھەروەھا ھاووڵاتیانی ئێرانی کە نیازی گەشتکردن بۆ ھەرێمی کوردستانیان ھەیە سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن، چونکە رێگایان پێ نادرێت.


هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی باشماخ هاتووه‌، بەپێی بەیانی ژمارە (٥٧) ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتژمێر (١٢) ی ئەمشەوەوە ڕێگەنادرێت بە گەشتکردنی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ هەریەکە لە وڵاتەکانی (بەریتانیا ـــ دانیمارک ـــ هۆڵەندا ـــ بەلجیکا ـــ ئوستوڕالیا ـــ باشووری ئەفەریقا ـــ ئێران ـــ یابان )

هەروەها ئەو هاوڵاتی یە عێراقی یانەشی کە لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە یاخود لەهەریەک لەو وڵاتانەی ئاماژەیان پێدراوە دەگەڕێنەوە پێویستە بۆ ماوەی (١٤) ڕۆژ کەرەنتین بکرێن لەسەر ئەرکی خۆیان.

هەروەک ڕێگەش بە هاتنی کەسانی بیانی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتانەن نادرێت.
بەیانەکە کە دوێنێ پێنج شەممە (٢٠٢٠/١٢/٢٤ )  بڵاوکراوەتەوەو واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە "دەروازە سنوورییەکانی (حاجی ئۆمەران ، باشماخ و پەروێزخان) بە ڕووی گەشتیاراندا دادەخرێن ، بەڵام ئاڵ وگۆڕی بازرگانی بەپێی ئەو ڕێنماییانەی کە بڕیاریان لەسەر دراوە بەردەوام دەبێت."

هەر بەپێ ی بەیانەکە قەدەغەکردنی هاتووچۆی گەشتیاری لە کاتژمێر ١٢ ی شەوی ٢٠٢٠/١٢/٢٤ تـــا کاتژمێر ١٢ ی شەوی ٢٠٢١/١/١٥ بەردەوام دەبێت.

لای خۆمانەوە وەکو بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە لەجێ بەجێ کردنی ناوەرۆکی بەیانەکە لەکات و ماوەی دیاری کراو بەپێ ی بەیانەکە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.