حوسێن عیقابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌نیازه بڕه پاره‌ی دیاریكراوی خه‌رجكردن له بودجه‌ی ساڵی 2021 كه‌م بكاته‌وه.
عیقابی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ده‌بوو بودجه‌ی ساڵی نوێ له 15ی تشرینی یه‌كه‌مدا بگه‌یشتایه‌ته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، چونكه به‌پێی یاسای ئیداره‌ی دارایی ئه‌و ماوه‌یه دواماوه‌ی ناردنی بودجه‌یه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام بودجه دوو مانگ و نیو دواكهتووهو تا ئێستاش نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
گوتیشی حكوومه‌ت له ئاماده‌كردنی بودجه به‌رپرسیاره‌و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش شه‌رعیه‌ت به خه‌رجیی حكوومه‌ت ده‌به‌خشێت و ده‌توانێت بودجه كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام ناتوانێت خه‌رجی زیاد بكات.
گوتیشی به پێی بودجه خه‌رجكردنی 150 ترلیۆن دینار زۆر زۆره‌و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت كه‌می بكاته‌وه‌و هه‌ر واش ده‌كات چونكه بڕه پاره‌كه تا بڵێیت زۆره بێجگه له نرخی دۆلار كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆچوونی له‌و باره‌وه هه‌یه‌و هه‌رگیز پێی ڕازی نابێت.
هاوکات گوته‌بێژی حكوومه‌ت سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه بودجه‌ی ساڵی 2021 ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه له‌كاتێكدا بانكی ناوه‌ندیی عێراق له 19ی ئه‌م مانگه‌وه نرخی دۆلاری بۆ 1450 دیناری عێراقى به‌رزكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.