محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌و باج وه‌رگرتنی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌تكرده‌وه‌و دووپاتی كرده‌وه كه ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هێڵی سووره‌و داوای كرد ته‌نیا مووچه‌ی پله باڵاكان كه‌م بكرێته‌وه.
له‌و ڕووه‌وه حه‌لبووسی له تویتێكدا له ئه‌كاوه‌نتی خۆی له تویته‌ر به ناوونیشانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هێڵی سووره ده‌ستی پێ كردووه‌و ده‌نووسێت: گه‌ڕان به دوای داهاتی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت و پته‌وتركردنی ده‌سته‌ڵاتی یاسا له ده‌روازه سنوورییه‌كان و ڕێ نه‌دان به قاچاخی و زۆرتركردنی داهاتی غه‌یره نه‌وتی و ڕه‌خساندنی هه‌لی وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌قینه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كار بۆ بێكاران و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌هاووڵاتییان، ئه‌و شتانه‌ن كه عێراق پێویستی پێیانه، نه‌ك په‌نابردنه به‌ر بڕینی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه به پێی دروشمی چاكسازی ئابووری بوونه‌ته ئامانجی حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵا‌و تایبه‌ته‌كان و نه‌هیشتنی بن دیواره‌كان و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌دایه كه دوو مووچه وه‌رده‌گرن، نه‌ك ده‌ستكاریكردنی مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ری ئاسایی.
ئه‌م قسانه‌ی حه‌لبووسی پاش ئه‌وه دێن كه له پرۆژه یاسای بودجه‌ی دارایی ساڵی 2021ی عیراق چه‌ند بڕگه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه جێگیر كراون له‌وانه‌یش باج وه‌رگرتن له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.