Erbil 11°C ھەینی 07 شوبات 13:20

له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا ئافره‌تێکی 70 ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا

پۆلیسی گه‌رمیان به‌ شوێن كه‌س و كاره‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار نزیک نەخۆشخانەی شیرەی نەقیب ئۆتۆمبێلێک لەجۆری شۆفرلێت ئافرەتێکی بەساڵاچوو دەشێلیت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .

ڕاشیگه‌یاند: ئەوئافرەتە تەمەنی نزیکەی 70 ساڵ دەبێت لەبەرئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێ نیە ناتوانرێت بناسرێتەوە بۆیە داوالەکەسوکاری دەکەین سەردانی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژاربکەن .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە

.مقدەمی مافپەروەر علی جمال قدووری

ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان

2020\12\24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.