به ئه‌گه‌ری هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانی بنار و گوند و چیاكانی سنووری ناحیه‌ی دینارته ده‌كه‌ن.
ڕه‌نجبه‌ر مه‌حه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌م باره‌یه‌وه پێیڕاگه‌یاندین: كه‌مێك به‌ر له ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان كرد به بۆردومانكردنی ده‌وروبه‌ری گوندی هیزانا بن تاتی.
ڕاشیگه‌یاند: بۆردومانه‌كه تا ئێستا به‌رده‌وامه و زه‌ره‌رو زیانه گیانی و مادییه‌كانیش نه‌زانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.