چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌دوای جێگیر بوونی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ربه دۆلاری ئه‌مریكی، رێژه‌ی كاڵای هاورده له‌سه‌دا ١٧ بۆ له‌سه‌دا ٢٠ به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت .
له‌شكر حه‌مید ،سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی، له‌لێدوانێكدا گوتی: له‌سه‌دا ٩٠ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له بازاڕه‌كانی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت له سلێمانی-دا هه‌ن، كاڵای هاورده‌ن له‌كاتێكدا نرخی دۆلار به‌رزبۆته‌وه، ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر نرخه‌كانیان، ئێمه به‌وردی چاودێری ده‌كه‌ین، ئه‌و كاڵایانه‌ی هاورده‌ده‌كرێن پێشتر نرخه‌كانیان بهچهندبووه به دۆلار، ئێستاش ده‌بێت به دۆلار به‌هه‌مان نرخ بن، واته راسته دینار له‌گه‌ڵ دۆلاردا به‌هاكه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، به‌ڵام نرخی كاڵاكان ده‌بێت به‌دۆلار به‌هه‌مان نرخ بن''.
![11](/sites/default/files/inline-images/11_125.jpg)
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌كان، رێگه ناده‌ن قۆرخكاری ئه‌نجام بدرێت و نرخێكی زیاتر له هاووڵاتییان بسه‌ندرێت.
له‌شكر حه‌مید هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له‌دوای جێگیر بوونی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ربه دۆلاری ئه‌مریكی رێژه‌ی كاڵای هاورده له‌سه‌دا ١٧ بۆ له‌سه‌دا ٢٠ به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت كه ئه‌مه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌كاندا نییه و به‌بڕیاری بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌رزكراوه‌ته‌وه و به‌ده‌ر له‌وه رێگه به‌قۆرخكاری نادرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.