وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌یانی ژماره 57ی تایبه‌ت به پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی هاوڵاتیانی بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (به‌ریتانیا، ئهقریقای باشور، ئوستوڕاڵیا، دانیمارك، به‌لجیكا، ئێران و ژاپۆن) راگه‌یاند.
ده‌قی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تى ناوخۆ:
یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی هاووڵاتیانی عێراق بۆ وڵاتانی (به‌ریتانیا، باشووری ئه‌فریقا، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، ئێران و ژاپۆن).
دووه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی كه‌سانی بیانی له‌و وڵاتانی ناویان هاتووه، جگه له نێرده دیپلۆماتییه‌كان و شانده فه‌رمییه‌كان.
سێیه‌م: ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی ناویان هاتووه ده‌گه‌ڕێنه‌وه 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن.
چواره‌م: ده‌روازه سنوورییه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران، باشماخ و په‌روێزخان به رووی گه‌شتیاران داده‌خرێن.
پێنجه‌م: هه‌موو گردبوونه‌وه و كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
![1](/sites/default/files/inline-images/16088074281%D8%B1.jpg)
![1](/sites/default/files/inline-images/2_394.jpg)
![1](/sites/default/files/inline-images/3_280.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.