به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان ئاماری كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیسی له ساڵی ٢٠٢٠دا بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كانیان هه‌موو تاوانه‌كان به‌راورد به ساڵی رابردوودا، كه‌میان كردووه.
كارزان ئه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گشتیی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاماره‌كانی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند "له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٥٧ تاوانی كوشتن و خۆكوشتن تۆماركراوه، ٦٥ له هه‌ولێر، ٥٠ له سلێمانی، ٦١ له دهۆك، چوار له هه‌ڵه‌بجه، ٣٢ له سۆران، ١٩ له گه‌رمیان و ٢٦ كه‌یسیش له راپه‌ڕین تۆماركراوه، به‌كۆی گشتی تاوانه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن له‌گه‌ڵ ساڵی پار، كه‌متر بووه و ساڵی پار ٢٦٠ تاوان تۆمار كرابوو".
كارزان ئه‌میر گوتی: "له ساڵی ٢٠٢٠دا له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان، سێ هه‌زار و ٢٩٨ تاوانی دزیكردن ئه‌نجامدراوه كه به‌راورد به ساڵی رابردوو كه‌می كردووه، ئه‌وكات چوار هه‌زار و ٣٢٢ تاوان ئه‌نجامدرابوو و له تاوانه‌كانی ئه‌مساڵ، ٥٥٩ له هه‌ولێر بووه، هه‌زار و ٥٢٠ سلێمانی، ٥٩٤ دهۆك، ٦٧ هه‌ڵه‌بجه، ٩٨ سۆران، ١٤٤ گه‌رمیان و ٣١٦ راپه‌ڕین".
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گشتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ئاماری تاوانه‌كانی دیكه‌ش له هه‌رێمی كوردستاندا ئاماری بڵاوكرده‌وه و گوتی: "خراپ به‌كارهێنانی هێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و ٦٤٦ تاوان ئه‌نجامدراوه به‌راورد به ساڵی رابردوو كه هه‌زار و ٨٩٨ تاوان بووه، تاوانی ساخته‌كردن له هه‌رێمی كوردستان ٣٩٣ تاوان هه‌بووه به‌راورد به ساڵی رابردوو كه ٨٠٤ تاوان تۆماركرابوو، هه‌ڕه‌شه‌كردن له هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و ١٥٨ هه‌ڕه‌شه كراوه به‌راورد به ساڵی رابردوو چوار هه‌زار ١٥٢ هه‌ڕه‌شه تۆماركرابوو، تاوانی فێڵكردن له‌مساڵدا، سێ هه‌زار و ٢٧ تاوان تۆماركراوه كه ساڵی رابردوو چوار هه‌زار و ٣٣١ تاوان بوو له ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌تدا، ئه‌مساڵ ٦٦١ چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه كه‌متربووه له ساڵی رابردوو كه ٩٧٦ چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، مردنی قه‌زاو قه‌ده‌ر له هه‌رێمی كوردستان ئه‌مساڵ، ٤٢٠ كه‌یس هه‌بووه و ساڵی رابردوو، ٤٤٣ كه‌یس هه‌بووه، ئاماری هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ئه‌مساڵ، ٥١٠ سكاڵا تۆماركراوه و هه‌موویان ده‌ستگیركراوه و به‌راورد به ساڵی رابردوو كه ٧٠٤ كه‌یس هه‌بوو ئه‌میش كه‌میكردووه".
كارزان ئه‌میر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا راشیگه‌یاند "ساڵی داهاتوو پلانێكی تۆكمه‌ترمان هه‌یه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له‌نێو شار و شارۆچكه‌كاندا و ساڵی داهاتوو به‌و پلانه كاره‌كانمان ده‌كه‌ین كه پلانێكی زۆر تۆكمه‌تر و باشتر ده‌بێت و ئه‌نجامی باشتریشی ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گشتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی خواستیان بۆ دامه‌زراندنی پۆلیسی نوێ به‌تایبه‌ت له هه‌ندێك شوێن و ناوچه كه ژماره‌ی پۆلیسیان به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتووان زۆر كه‌مه گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان روو له زیادبوونه بۆیه بۆئه‌وه‌ی بتوانین كه‌شێكی ئارامتر بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ین و باشتر كاره‌كانمان بكه‌ین، به‌ڵێ هه‌میشه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان و فراوانبوونی شاره‌كان پێویستمان به‌پۆلیسی زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام بابه‌تی دامه‌زراندن په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ناوخۆوه هه‌یه و ئه‌و بڕیار ده‌دات كه كه‌ی دامه‌زراندن پێویسته و له‌كوێ كارمه‌ند و پۆلیسی نوێ داده‌مه‌زرێندرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.