سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به شه‌فه‌ق نیوزی رایگه‌یاندووه: شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێك به‌جلی سه‌ربازی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی خاوه‌ن نووسینگه‌یه‌كی دراو له گه‌ڕه‌كی زه‌هرا له موسڵ و100 هه‌زار دۆلار له‌ماڵه ده‌دزن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتی: چه‌كداره‌كان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سهرماڵهكهو خۆیان به پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ناساندووه‌و ئه‌و بڕه پاره‌یان دزیوه،دواتریش كه‌خاوه‌ن ماڵه‌كه گومانی له چه‌كداره‌كان كردووه،گولـله‌یه‌كیان له قاچی خاوه‌ن ماڵه‌كه داوه‌و بریندارییان كردووه.
دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان تیمێكیان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه سه‌ره‌داوێك و ناسنامه‌ی چه‌كداره‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.