Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:25

هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران و کۆمپانیاکان

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەداتە بەشێك لە شۆفێران و كۆمپانیاكان و ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی بەكارنەهێنانی دەرگا یان تورەكەی تایبەت بەبەربەستكردنی چیمەنتۆی ئامادەكراو تا نەڕژێت، هەندێكجار ئاستەنگ‌و بەربەست بۆ شۆفێران دروست دەبێت‌.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەیەكە لەلایەن بەشێك لەو میكسەرانەی كە سەر بەكۆمپانیاكانی چیمەنتۆی ئامادەكراون لەسنوری سلێمانی‌و چیمەنتۆ دەگوازنەوە، تێبینی ئەوە دەكرێت بەهۆی بەكارنەهێنانی دەرگا یان تورەكەی تایبەت بەبەربەستكردنی چیمەنتۆی ئامادەكراو تا نەڕژێت، هەندێكجار ئاستەنگ‌و بەربەست بۆ شۆفێران دروستدەبێت‌ و چیمەنتۆی ئامادەكراوەكانیان دەكەوێتە سەر شەقام‌و ڕێگەسەرەكییەكان، ئەوەش دورە لەڕێنماییەكانی هاتوچۆ.

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو شۆفێر و كۆمپانیایانە دەكاتەوە كە بۆ لەمەودوا ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان بگرنەبەر تا ئەو گرفتە دوبارە نەبێتەوە، بەپێچەوانەوە لەڕێگەی مەفرەزە‌و كارمەندانی هاتوچۆوە، لێپرسینەوە لەو شۆفێرە سەرپێچیكارانە دەكرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.