Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:23

دەست بە رێکارەکانی دیاریکردنی پارێزگاری نوێی هه‌ولێر دەکرێت

کوردستان TV
100%


 سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر  رایدەگەیەنێت، پاش كۆچی دوایی پارێزگاری ھەولێر، ھەفتەی داھاتوو چلەی تەواو دەبێت و دەست بە رێكارەكانی دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ دەكرێت، كە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

عەلی رەشید، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند ، ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتیی ھەرێم و پارتیش، بڕیار لەسەر كاندیدكردنی كەسێك بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر دەدەن، چونكە ئەو پۆستە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە و ھەر كاتێك گەیشتە دەستمان، ئێمەش رێكارەكان دەگرینە بەر بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ ھەولێر و ھەر كاندیدێكیش لیستی پارتی پشتگیری نەكات، دەرناچێت، بۆیە چاوەڕێی كاندیدی ئەوان دەكەین.

ده‌شڵێت ، لە ئێستادا بۆشایی ئیداریمان نییە و جێگری پارێزگار (ھێمن قادر) بە وەكالەت پۆستەكە بەڕێوە دەبات و ھەموو دەسەڵاتێكی ھەیە و ھیچ گرفتێكی ئیداری و یاساییمان نییە.

 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، ھەولێر پایتەختە و بە ھۆی چلەی خوالێخۆشبوو دكتۆر (فرسەت سۆفی) دیاریكردنی پارێزگاری نوێ دواكەوتووە و دوای تەواوبوونی چلە، كە ھەفتەی داھاتووە، دەست بە گرتنەبەری رێكارەكان دەكرێت بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.