سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: لەداهاتوودا وەڵامی سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەیان دەدەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامهوانیدا لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: لەداهاتوودا وەڵامی سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەیان دەدەنەوە.
وەزیری دەرەوەی روسیا وتیشی، سەپاندنی سزا بەسەر دامەزراوە و کەسایەتییەکانی روسیا و چین شتێکی تازە نییە، چونکە ئەو وڵاتە سیاسەتی دژایەتیکردنی بەرامبەر وڵاتەکەیان بەکارهێناوە، ئەو هەنگاوانەی ئەم دواییەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەواوی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و روسیا دەبێت. وتیشی، لەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان، ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا وادەکات هەرگیز وەک هاوبەشێکی متمانه پێكراو سەیری واشنتن نەکەین، بەشێوەیەکی فراوانتر دەڕوانینە سزاکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.