ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به‌هه‌زاران كه‌س له به‌رده‌م ته‌لاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له ناوچه‌ی وه‌زیرییه له به‌غدا گردبوونه‌وه‌و به‌رانبه‌ر به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار‌و باج وه‌رگرتن له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
خۆپیشانده‌ره‌كان چه‌ندان دروشمیان بهرزكردبووهوهو ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد كه ئه‌مریكا له نه‌وه‌ده‌كاندا خه‌ڵكی عیراقی برسی كرد ئێستاش له دوو هه‌زارو بیستدا خه‌ریكه ئێوه دووباره خه‌ڵكی عێراق برسی بكه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش جێگای قبوڵكردنی نییه.
خۆپیشانده‌ره‌كان له دروشمه‌كانیاندا تووڕه‌یی خۆیان به‌رانبه‌ر به پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌رده‌بڕی و ڕه‌خنه‌یان له نزمكردنه‌وه‌ی نرخی دیناری عیراقی گرت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌دا هێزه‌كانی یاساپارێزی له ده‌وروبه‌ری ته‌لاری وه‌زاره‌تی دارایی بڵاوبوونه‌وه.
ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ش دوای ئه‌مه هات رۆژانی رابردوو بانكی ناوه‌ندی عیراق نرخی دۆلاری به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی جێگیر كرد ئه‌ویش نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 147 هه‌زار دیناره، له‌به‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر توندی لێكه‌وتۆته‌وه هاووڵاتیان رژانه سه‌ر شه‌قام.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.