دۆناڵد ترهمپ بریارێكی دهركرد كه تیایدا لێخۆشبوون بۆ 15 كهس دهركرد له تاوانی كوشتنی 14 هاووڵاتی مهدهنی له شاری بهغدا له 16ی ئهیلوولی 2007دا، لهم بارهیهوه وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانهی بریارهكهی كرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەى بڕیارێکى ترەمپ دەکات و بهیاننامهیهكی لهم بارهیهوه بڵاوكردهوه هاتووه، بڕیاری دەرکردنی لێ خۆشبوون بۆ ژمارەیەک لە بەندکراوانی دۆسییەی کوشتنی (14) هاووڵاتی عێراقی لە ساڵی (2007) بەهیچ شێوەیەک ناگونجێت لەگەڵ پابەندی ئیدارەی ئەمەریکا
ههر له بهیاننامهدا هاتووه، بە مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی و دادپەروەری، هەروەها هەست و کەرامەتی خێزانی قوربانییەکانی پشتگوێ خستووە.
وەزارەتی دەرەوە وێڕای ئیدانەکردنی ئەو بڕیارە، ئاماژەی بەوەکردوە کە لەگەڵ حکومەتی ئەمەریکی لەرێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە لە پەیوەندیدا دەبن بۆ پێداچونەوە بە بڕیارەکە.
مانگی ئەیلوولی ساڵی (2007) چوار کارمەندی کۆمپانیای بلاکوۆتەری ئەمنی ئەمەریکی لەکاتی یاوەریکردنی شاندێكی دیپلۆماسی وڵاتەکەیان، دەستڕێژی گولـلەیان لە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی کرد کە بەهۆیەوە (14) هاووڵاتی کوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.