Erbil 22°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 15:13

شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

بڕیارە رۆژی دووشەممەى داهاتوو شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بێنە پەرلەمانی کوردستان و دواین ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ پەرلەمانی کوردستان روون بکەنەوە.

سامان ئەحمەد به‌كر بەڕه‌ێوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، لەلێدوانێکی تایبەت بەماڵپەری فه‌رمیی پەرلەمان، رایگەیاندووه‌، هەریەک لەوەزیری دارایی و كاروبارى ئابووری، وه‌زیرى پلاندانان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، یاوەریی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن لەهاتنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان.

گوتیشی: بڕیارە شاندی دانوستانکار لەکاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆى رۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 2020/12/28، لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی (دارایی و كاروبارى ئابووری، كاروبارى یاسایی، وزه‌و سامانە سروشتییەکان) کۆببنەوەو روونکردنەوە لەبارەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بخەنەڕوو و دواین ئەنجامی رێککەوتنی هەولێرو بەغدا بخەنە بەردەم پەرلەمان و وردەکارییەکانی گفتوگۆکان بۆ پەرلەمان ڕوون بكه‌نه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌وه‌ڵامی نوسراوی ژماره‌ 2906ى په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ له‌ڕێكه‌وتى 2020/12/16 ئاراسته‌ی حكومه‌تى كردووه‌و تیایدا داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدراڵ كردووه‌، به‌نوسراوی ژماره‌ 9019 كه‌ له‌ڕێككه‌وتى 2020/12/23 ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانى كردووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ڕۆژى دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 2020/12/28، شاندى دانوستانكار له‌په‌رله‌مان ئاماده‌ ده‌بن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.