له‌ئه‌نجامی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له فه‌ره‌نسا سێ پۆلیسی كوژران و یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری داواكاری گشتیی فه‌ره‌نسا گواستیه‌وه، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له ناوه‌ندی شاری سه‌ن ژۆستی فه‌ره‌نسا سێ پۆلیس كوژراون و پۆلیسێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا وێرای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه رایگه‌یاند: پۆلیسی شاری سه‌ن ژۆست به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌یه‌كی خێزانی ده‌چێته شوێنی رووداوه‌كه . ده‌ركه‌وتووه كه‌پیاوێكی ته‌مه‌ن چل و هه‌شت ساڵ هه‌وڵیداوه خێزانه‌كه‌ی بكوژێت.
خێزانه‌كه‌شی له ترسان په‌نای بردوه‌ته سه‌ر بانی خانوه‌كه‌یان. كاتێك پۆلیس ویستوویه‌تی ئافره‌ته‌كه رزگار بكات پیاوه‌كه خانووه‌كه ئاگر تێبه‌رده‌دات و هاوكات به چه‌ك ته‌قه له هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كات و به‌هۆیه‌وه سێ پۆلیس ده‌كوژێت و یه‌كی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار ده‌كات.
پۆلیس ده‌شڵێت ته‌قه‌كه‌ركه باری ده‌روونی ته‌واو نیه‌و ئەو ئافرەتەی کە لە سەربانی ماڵە ئاگر تێبەردراوەکەدا بووە رزگار کراوە و لە ئێستادا سەلامەتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.