Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:21

سبه‌ی له‌ کوه‌یت ده‌ست به‌هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاکسینی دژه‌ کۆرۆنا ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ له‌كوه‌یت هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا ده‌ست پێده‌كات و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش‌ ماوه‌ی ساڵێك ده‌خاێنێت .

باسل سه‌باح،وه‌زیری ته‌ندروستی كوه‌یت رایگه‌یاند: سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا ده‌ست پێده‌كات.

وه‌زیری ته‌ندروستی كوه‌یت روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ قۆناغی یه‌كه‌می پێدانی ڤاكسینه‌كه‌، ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ریزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دان و ئه‌وانه‌شی به‌ساڵاچوون.

باسل سه‌باح ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ماوه‌ی ساڵێك ده‌خاێنێت.

55

شایانی باسه‌ قۆناغی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ گه‌یشتۆته‌ كوه‌یت و 150 هه‌زار ڤاكسین له‌خۆده‌گرێت ،كه‌  75هه‌زار كه‌س لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / رۆژنامه‌ی قه‌به‌سی كوه‌یتی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.