Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:31

ئەنجومەنی باڵای فەتوا: قۆرغکاری و گرانکردنی کاڵاکان له‌سه‌رو نرخی خۆیان دروست نییه‌

کوردستان TV
100%


ئەنجومەنی باڵای فەتوای هه‌رێمی كوردستان ، لەمەڕ دابەزینی نرخی دراوی عیراقی لەبەرامبەر دۆلار بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە.

رۆژی 22ی12ی2020 لە نوسراوێکی فەرمیدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا ، بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دابەزینی نرخی دراوی عێراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بڵاو کردەوەو چەند خاڵێکی پەیوەست بە دۆخەکەی خستۆتە ڕوو.
لەو بەیاننامەیە هاتووە: بەهۆی ئەو گۆرانکاریە گەورانەی کە بەسەر بازاڕەکانی کوردستان و عێراقدا هاتووە، بەهۆی دابەزینی نرخی دیناری عیراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایدەگەیەنێت: پێویستە لەسەر موسڵمانان کە گیانی تەبایی و برایەتی و هاوکاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئەو گۆرانکاریانە نەکەن لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، خوای گەورە دەفەرموێت: (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) سورة المائدة: 2.
لە بەشێکی تردا هاتووە: دروست نیە کاڵاکان لەسەرو رێژەی سروشتی گران بکرێت و نرخی بخرێتە سەر، یان قۆرخکاری (إحتکار) بکرێت.
لە برگەیەکی تری هاتووە: ئەو خاوەن قەرزانەی قەرزیان بە دۆلار لە لای خەڵکە داوا دەکەین کە هاوکاری قەرزدارەکانیان بن لەم بارودۆخەدا.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا رایدەگەیەنێت: داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین، کە بە وردی چاودێری نرخەکان بکەن و هاوسەنگی بازاڕەکان رابگرن لە پێناو هاوڵاتیان بە گشتی و کەمدەرامەتان بە تایبەتی.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.