مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت: حكومه‌تی فیدراڵی رازیبووه له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان،به‌ڵام هه‌ندێك له كوتله سیاسییه‌كان ئه‌م بڕیاره ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری كورد له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نیشتمانی عێراقی بۆ هه‌واڵ رایگه‌یاند: شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ئه‌نجامی باشییان سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن له‌سه‌ر بووددجه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به‌ده‌ست هێناوه،به‌ڵام رێككه‌وتنی سه‌ره‌كی و گرنگ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان ده‌بێت بۆ په‌سندكردنی بوددجهكه،چونكه هه‌ندێك كوتله‌ی سیاسی ناڕازین له رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو مه‌رجه‌كانی به‌غدا سه‌باره‌ت به‌نه‌وت و داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان رازیبووه.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد گوتیشی: حكومه‌تی فیدراڵی رازیبووه له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان،به‌ڵام هه‌ندێك له كوتله سیاسییه‌كان ئه‌م بڕیاره ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌حمود عوسمان نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تێكه‌ڵ به كێشه سیاسییه‌كان بكرێت.
وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.