قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و هاوكات سه‌رۆكی شاندی باڵای دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم، كه ماوه‌ی زیاتر له 15 رۆژه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له به‌غدایه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نوێترین زانیاری له‌باره‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی شانده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی خسته‌ڕوو.
سه‌رۆكی شاندی باڵای دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند ئه‌مه دوو هه‌فته‌یه شاندی هه‌رێم له به‌غدایه، خۆشبه‌ختانه توانیومانه له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021 رێكبكه‌وین.
هیوادارم ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ببێته مایه‌ی تێپه‌ڕاندنی له په‌رله‌مانی عێراق. یاساكه توانیویه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بپارێزێت، گفتوگۆشمان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی 2020 كردووه کە به بێ ده‌نگی لایه‌نه كوردییه‌كان په‌سەند كرا، ئێمه هاتین بۆ به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان كۆبووینه‌ته‌وه و دانووستانمان له‌سه‌ر یاساكه نه‌كردووه، قسه‌مان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كردووه.
له به‌رامبه‌ر دوو مه‌رجی راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتی، بۆ هه‌ردوو بابه‌ت قسه‌مان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كردووه و به‌رامبه‌ر به‌و مه‌رجانه له 26 ترلیۆن دینار قه‌رز، هه‌رێم پشكێكی هه‌یه، تا ئێستا به‌داخه‌وه تا ئێستا پشكی هه‌رێم ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگەیاند: چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی به‌غداین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین، پشكی ئێمه چه‌نده و هیوادارین به‌ر له كۆتایی ساڵ وه‌ڵامێكمان له به‌غداوه پێ بگات له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم.
قوباد تاڵه‌بانی هه‌ر له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد له 2020 هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا شه‌ش جار مووچه‌ی بۆ ناردراوه، له مانگی ئاب، رێككه‌وتنمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و ده‌بوایه تا په‌سندكردنی بودجه‌ی 2021 به په‌سەندكردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه دابڕانێك له ناردنی پشكی هه‌رێم درووست بووه و هیوادارین تا كۆتایی ساڵ، پشكی هه‌رێم له قه‌رزه‌كه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت.
سه‌رۆكی شاندی باڵای دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی گووت سالی 2021 ساڵێكی قورس ده‌بێت و پێویستمان به‌وه‌یه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین و به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كان ببینه‌وه.
پێویستمان به‌وه‌یه، یه‌كڕیزی نیشتمانیمان هه‌بێت و هیوادارم له زاخۆوه تا به‌سره لایه‌نه سیاسییه‌كان به یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ئامانج كار بكه‌ین بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا.
گه‌شبینم له ساڵی 2021 سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین بۆ گه‌لی كوردستان و گه‌لی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.