رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، تاوەكو ئێستا ئەو جۆرە كۆرۆنایە نوێیەی لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە لە عێراق نییە، بەڵام لە داهاتوودا ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەیە.
وائیل حتاحت، سەرۆكی تیمی فریاكەوتن لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: ئەو جۆرە نوێيەی كۆرۆنا كە چەند رۆژێكە لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە لە هەمان خێزانی كۆرۆنای كۆڤید نۆزدهیه، بەڵام خۆی گۆڕیوە.
بەگوتەی حتاحت، تاوەكو ئێستا ئاماژەكان لەبارەی كۆرۆنای نوێ روون نین و ئەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنا بەراورد بە كۆرۆنای پێشوو بە رێژەی سهدا حهفتا زیاتر بڵاودەبێتەوە.
سەرەڕای ئەوەی لێكۆڵینەوەكان هێشتا ئاماژەیان بەوە نەكردووە كە مەترسی زیاترە لەرووی ژمارەی تووشبوون و مردن، بەڵام كۆرۆنای نوێ توانای بڵاوبوونەوەی زیاتری هەیە.
سەبارەت بە هەبوونی ئەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنا لە عێراق سەرۆكی تیمی فریاكەوتن لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: ئەگەری دەركەوتنی هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئاماژەكان لەبارەی ئەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنا نییە، هێشتاش لە عێراق نییە، ناشزانین لە داهاتوودا چی روودەدات، بۆیە پێویستە زانیاریی زیاتر بەدەستبێنین بۆ ئەوەی بتوانین رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی دیاری بكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.