پسپۆڕانی بواری ڤایرۆسناسی بەریتانیا ئاشكرایانكرد جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كانی بۆ سه‌ر منداڵ و كه‌سانی خوار 16 ساڵ زیاتره پێچه‌وانه‌ی خودی ئه‌و ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له ووهان سه‌ریهه‌ڵدا.
زانایانی بواری ڤایرۆسناسی له زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانیا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامداوه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌مجۆره‌یان كاریگه‌رییه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌سانی خوار 16 ساڵ زیاتره وه‌ك له خودی ئه‌و ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌ی كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ریهه‌ڵدا.
هاوكات مه‌ترسی ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر به خێرایی له به‌شی باشووری شانشینی بەریتانیا بڵاوده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی له تێكڕای وڵات‌دا هه‌یه.
پیته‌ر هۆربی مامۆستای نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان له زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانیا رایگه‌یاند ئێستا دڵنیایی ته‌واومان بۆ دروستبووه ئه‌مجۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به خێراییه‌كی زۆر بڵاوده‌بێته‌وه و له جۆری پێشوو ترسناكتره.
دووپاتیشی كرده‌وه نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر تووشی منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 16 ساڵی ده‌بێت و ئاماره‌كان به‌مجۆره ده‌ریده‌خه‌ن.
روونیشی كرده‌وه ئه‌و ڤاكسینه‌ی بۆ دژه كۆرۆنا به‌رهه‌مهاتووه كاریگه‌رییه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین په‌ره به كاریگه‌رییه‌كانی بده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.