به مه‌به‌ستی پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا چه‌ند بڕیارێكی توندی ده‌ركرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له وڵاتی بریتانیاوه بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یەوه نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه خێرا بڵاوده‌بێته‌وه‌و بۆ خۆپارێزی و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی له عیراق و به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه باسی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڤایرۆسه نوێیه‌ی كۆرۆنای كردووه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چه‌ند ڕێكارێكی خۆپارێزی ڕاگه‌یاند له‌وانه‌ش داواكردن له هاووڵاتییان ده‌مامك ببه‌ستن و ڕێكاره‌كانی لێك دووركه‌وتنه‌وه پێڕهوبكهن و خۆیان بپاریزن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌شتكردنی بۆ ئه‌م وڵاتانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه‌كرد: بەریتانیا، باشووری ئه‌فریقیا، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لژیك، ئێران، ژاپۆن و هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دواتر ده‌ستنیشانی بكات.
هاوكات قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنه ژووره‌وه‌ی بیانییان بۆ ناو خاكی عیراق، هاووڵاتییانی عیراقی لێ ده‌ربچێت كه ده‌بێت چوارده ڕۆژ كه‌ره‌نتینه بكرێن و ڕێگه نادرێت تێكه‌ڵ به كه‌سانی دیكه ببن تا پشكنینان بۆ ده‌كرێت و ده‌رده‌كه‌وێت كه تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌هاتوون و تا ئه‌و كاته‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی له جیهان و وڵاتانی هه‌رێمه‌كه له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه ڕوون ده‌بێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریشی دا هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كان دابخرێن ته‌نیا بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت، له‌گه‌ڵ داخستنی چێشتخانه‌و مۆڵه‌كان له 24ی ئه‌م مانگه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.