Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:24

عه‌ره‌بی هاورده‌ خاکی کوردان له‌ شارۆچکه‌ی داقوق داگیر ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی له‌ گوندی مه‌نسوور له‌ ئاواییه‌كانی حه‌فته‌غار له‌ شارۆچكه‌ی داقوق ،عه‌ره‌بی ھاورده‌ به‌ فه‌رمان و نووسراوه‌ی راكان ئه‌لجبوری پارێزگاری به‌ زۆر سه‌پێندراوه‌ی شاری كه‌ركوك چوونه‌ته‌ سه‌ر زه‌وی كوردان و داگیریان كردووه‌ ،خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش دژ عه‌ره‌بی ھاورده‌ گردبوونه‌ته‌وه‌ و رێگا ناده‌ن زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و عه‌ره‌بانه‌وه‌ بكێڵدرێت،  كه‌ خاكی كوردانه‌.

هاوكات عه‌ره‌به‌ ھاورده‌كان به‌ خه‌ڵكی گوندی مه‌نسووریان راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان نووسراوی راكان جبوری و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك - یان پێیه‌و به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان هاتوونه‌ته‌وه‌ گونده‌كه‌.

3344

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.