سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی، عه‌ممار حه‌كیم راگه‌یاند كه به‌ئامانجكردنی نێرده‌كانی دیپلۆماتی له عێراق، ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه عه‌ممار حه‌كیم پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا، ماتیۆ توله‌ر كردووه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه له دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی، عه‌ممار حه‌كیم جه‌ختیكردووه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، رێگایه‌كه بۆ به‌دیھێنانی چاكسازی و رایگه‌یاندووه كه گرنگه رێوشوێنی ئه‌منی باش بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی گێرانه‌وه متمانه له‌نێوان جه‌ماوه‌ر و پڕۆسه‌ی سیاسیی.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ھه‌ر له میانی دیداره‌كه‌دا، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی سیاسی له عێراق و ناوچه‌كه، ھه‌روه‌ھا چۆنیه‌تی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا خراونه‌ته به‌رباس و له‌وباره‌وه عه‌ممار حه‌كیم راگه‌یاندووه كه به‌ئامانجكردنی نێرده‌كانی دیپلۆماتی له عێراق، ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و داواشی له حكوومه‌تی عێراق كردووه كه ھه‌وڵی زیاتر بخاته‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی نێرده‌كانی دیپلۆماتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.