به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر، هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت بۆ ماوه‌یه‌ك راده‌گیرێت.
له ئاگادارییه‌كدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت بڵاوی كرده‌وه، بەھۆی جەرد و پاکتاوکردنی ئامار و کار و چالاکییەکانی ساڵی 2020، له رۆژی 25/12/2020 تاكو 3/1/2020، ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت راده‌گیرێت.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه:
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر ئاگاداری ھاوڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێر و دەوروبەری دەکاتەوە بەھۆی جەرد و پاکتاوکردنی ئاماروکاروچالاکییەکانی سالی (2020) له‌به‌رواری (25/12/2020) تاکو به‌رواری (3/1/2020) سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌کانی ده‌رهێنان و نوێ کردنه‌وه‌ی پاسپۆرت لەسەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت ڕادەگیرێت بۆیه داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین پێش به‌رواری دیاری کراو سه‌ردانمان بکه‌ن بۆ ڕایی کردنی مامه‌ڵه‌کانیان.
وەرگرتنەوەی پاسپۆرت ڕاناگیرێت، ئەو هاوڵاتیانەی پێشتر مامەڵەیان پێشکەشکردوە دەتوانن پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوەوە لە نووسینگەکانی (نووسینگەی پاسپۆرتی دووی دەوروبەر - نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران - نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە)
* تێبینی سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێ کردنەوە و وەگرتنەوەی پاسپۆرت لە نووسینگەی یەکی پاسپۆرت رادەوەستێت هیچ مامەڵەیەک ناکرێت تا کۆتایی ڕێکەوتی دیاری کراو.
*ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر*
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.