Erbil 32°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:30

پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێکی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی سوریا به‌تۆمه‌تی شکاندنی قاسه‌یه‌ک ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%


ڕائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، كه‌هێزه‌كانی پۆلیس تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌هه‌ڵساوه‌ به‌شكاندنی قاسه‌ی دوكاندارێك .

ڕائید هۆگر عه‌زیز ڕایگه‌یاند ، كه‌بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (غ.خ.ر) بە ڕەچەڵەک عەرەبی سووریا، بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی دوکانێک دەستگیر کرد، کە بڕی (1090) دۆلاری لەناو قاسەکە دزیبوو.

ڕائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر، وتیشی تۆمەتبار دوای لێکۆڵینەوە دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.