سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه توركیا ئاماده‌یی نیشانداوه، پێنج ملیار دۆلار پێشكه‌ش به عێراق بكات.
مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بوودجه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پێشهات دوا، له‌وانه ھێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، ناوه‌ڕۆكی بوودجه‌ی گشتیی ٢٠٢١ و ھه‌روه‌ھا به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ھای دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ربه دیناری عێراق.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و ھێرشه مووشه‌كییه‌وه دوا كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆسه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا ئه‌نجامدرا و رایگه‌یاند، به‌ھۆی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له ناوچه‌ی سه‌وز كهوتنهخواره، دوو مه‌ده‌نی برینداربوون و زیانیش به سامانی هاووڵاتییان كه‌وتووه، ئامانج له‌و ھێرشه خوڵقاندنی جۆرێك له گرژی و ئاڵۆزییه و گوتی:ئه‌نجامدانی ئه‌و ھێرشه، كرده‌یه‌كی تاوانكاری و ترسنۆكانه‌یه و زیان به شكۆی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، گه‌لی عێراق و مه‌رجه‌عییه‌ت ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره ھێرشانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
مسته‌فا كازمی گوتیشی: پاراستنی نێرده‌كانی دیپلۆماتی به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقه، ده‌وڵه‌ت بڕیاری ئاشتی و جه‌نگ ده‌دات، ھه‌ر ده‌وڵه‌ت رێككه‌وتنه‌كان ده‌كات، بۆیه ھه‌ر ده‌ستدرێژ و پێشێلكردنێك، ره‌تكراوه‌یه و ئه‌نجامده‌رانی ھه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك به‌پێی یاسا سزا ده‌درێن".
مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند كه ھه‌ر دوای ئه‌نجامدانی ھێرشه‌كه بۆسه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، ھێزه ئه‌منییه‌كان له میانی زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و سه‌كۆی ھه‌ڵدانی مووشه‌كدا گرتووه و گوتی: شه‌و و رۆژ كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان سه‌قامگیر بێت و گه‌لی خۆشمان بپارێزین، جگه له‌وه‌یش كار ده‌كه‌ین بۆ چاككردنی ئه‌و وێرانكارییه‌ی كه له ساڵانی رابردوودا له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سانی گهندڵكار و شكستخواردوو روویداوه بۆ ئه‌وه‌ی وڵات تووشی قه‌یرانی نوێ و كێشی ئه‌منیی، ئابووریی و سیاسیی بكه‌ن.
مسته‌فا كازمی، سه‌باره‌ت به بوودجه‌ی گشتیی گوتی: بوودجه‌ی گشتیی ٢٠٢١ كه به شه‌و و رۆژ كارمان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی كردووه، بوودجه‌یه‌كی چاكسازییه و تیایدا ره‌چاوی ره‌وشی چینی ھه‌ژار كراوه و مووچه‌ی خاوه‌ن پله باڵاكان كه‌مكراوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌یش یه‌كێك له ھۆكاره‌كانی ئه‌و ھێرشانه‌یه كه له میدیاكانه‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌ن پله باڵاكانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر حكوومه‌ت.
گوتیشی: له بوودجه‌ی گشتیی ٢٠٢١دا، ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و مووچه خۆرانه ناكرێت كه زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق پێكده‌ھێنن، به‌ڵكو ته‌نها ده‌ستكاری مووچه‌ی پله باڵاكان و پله تایبه‌ته‌كان كراوه.
مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند كه‌توركیا ئاماده‌یی نیشانداوه، پێنج ملیار دۆلار پێشكه‌ش به عێراق بكات.
گوتیشی: بوودجه‌ی ٢٠٢١ چاكسازی له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌خۆده‌گرێت، ھه‌روه‌ھا له بوودجه‌كه‌دا، پاڵپشتیی له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی نیشتمانیی و كشتوكاڵ كراوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی سه‌باره‌ت به نرخی دینار گوتی: ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به نرخی نوێی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی روویداوه، به‌ڵگه‌یه‌كی نوێیه بۆ به ئامانجكردنی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه به تایبه‌تیش كه له میدیاكاندا مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ھه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی: كار ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ئاسایشی ئابووریی وڵاته‌كه‌مان، ھه‌روه‌ھا به‌ره‌وڕووی ئه‌و كه‌سانه ده‌بینه‌وه كه ھه‌وڵی یاریكردن به نرخه‌كان ده‌ده‌ن، جگه له‌وه‌یش ھه‌موو ھه‌وڵێك بۆ یاریكردن به ھه‌ست و سۆزی خه‌ڵكی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
گوتیشی: وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانییم راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌رچی رێوشوێنی گرنگ و پێویسته هه‌یه بیگرنه‌به‌ر و رێگه نه‌ده‌ن به ھیچ جۆرێك یاری به نرخه‌كانه‌وه بكرێت.
لای خۆیه‌وه عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراق، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه به ئامانجی پاراستنی ئابووری عێراق، گۆڕانكارییه‌كان له نرخی به‌ھای دینار به‌رامبه‌ربه دۆلاری ئه‌مریكی كردووه و گوتی: "بوودجه‌ی ٢٠٢١ ھه‌نگاوی یه‌كه‌مه له رێره‌وی چاكسازی ئابوورییدا".
ھاوكات خالید به‌تال، وه‌زیری پلاندانانی عێراق، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه قه‌باره‌ی خه‌رجی وه‌به‌رھێنان له بوودجه‌ی ٢٠٢١دا، به ھه‌شت تریلیۆن دینار دیارییكراوه.
لای خۆیه‌وه عادل روكابی ، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه له بوودجه‌ی ٢٠٢١دا، به‌ڕێژه‌ی ٤٠ له‌سه‌دا مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و به‌ڕێژه‌ی ٣٠ له‌سه‌دا مووچه‌ی وه‌زیره‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕدراوه.
دوێنێ دووشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی به‌ڕێوه‌چوو ده‌نگ له‌سه‌ر ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١ درا و په‌سه‌ندكرا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌م زووانه پڕۆژه یاساكه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.