Erbil 9°C شەممە 08 شوبات 11:11

باران و به‌فر ده‌بارێت

کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ، پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى ڕاگه‌یاند .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22 ى 12 ى 2020 ،  له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، له‌ سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌.

كه‌شناسی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ كاته‌كانى شه‌ودا ئاستى بارانبارین زیاتر ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى  ، دهۆك  ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ، له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌.

1111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.