كاتژمێری 4:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22 ى 12 ى 2020، له رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر، ژن و مێردێك گیانیان له‌ده‌ستدا.
فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه ، كه رووداوه‌كه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی دۆج و تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بووه، دۆجه‌كه به‌هۆی تیژڕۆیی له نزیك لووپی مه‌خمووری شه‌قامی 120 مه‌تری، خۆی به دواوه‌ی تانكه‌ره‌كه داداوه و له ئاكامدا، شۆفێر و سه‌رنشنی دۆجه‌كه، كه ژن و مێردن، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت ، به گوێره‌ی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێشبینی دەکرێت خێرایی دۆجەکە لەکاتی پێکدادانەکە لەنێوان 180 بۆ 200کم بووبێت به‌وه‌ش پێكدادانه‌كه بەهێز بووه و وایكردووه تانکەرەکە لە رێڕەوی خۆی لابدات و ئۆتۆمبێله‌كه لەژێری گیر بخوات.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، به پشتبه‌ستن به لێكۆڵینه‌وه و هێلكاری رووداوه‌كه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه له‌و رووداوە لایەنی خەتابار بە لە 100% دۆجەکە دانراوه، چونکە تانکەر لەسایدی خۆی رۆیشتووه و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.