له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌كانی كاروباری یاسایی، كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ و ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان ، بڵاویان كرده‌وه ، كه لەسەر داواكاری سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ، سه‌ردانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان كرا، بۆ بە دواداچوونی تایبەت بە خۆپیشاندانەكانی ماوەی رابردووی ئەو ناوچانە.
لهڕاگهیاندراوهكهیاندا ڕاشیدهگهیهنن ، كهلهڕۆژانی ڕابردوو له‌كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هەردوو ئیدارەی گەرمیان ، راپەڕین ، لایەنە سیاسیەكان ، كەس و كاری شەهیدانی خۆپیشاندانەكان ، سەردانی مەیدانی بۆ ئەو شوێنانەی خۆپیشاندانی تێدا ئەنجامدرا، سەرنج و پێشنیار و ڕا گۆڕینەوەی پێویست ئەنجامدرا.
لێژنه‌كانی كاروباری یاسایی، كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ و ناوخۆ ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، كه‌بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم داواكاری و پێشنیاریەكان لە رێگەی راپۆرتێكی ورد ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته ڕوو ، كه ئەندامانی لیژنەكان باسیان لەوەكرد، لە چوار چێوەی یاسا بەركارەكان خۆپیشاندانی مەدەنیانە مافی هەر تاكێكە ئەنجامی بدات دوور لە توندوتیژی و هێرش بۆ سەر دامەزراوە گشتیەكان و کەسییەکان، بۆیە پێویستە هێزە ئەمنیەكانیش بەگوێرەی یاسا‌و رێنمایەكان مامەڵە بكەن و دامەزراوەكانی حكومەت و حزبی و كەسیەكان بپارێزن، وەك چۆن خۆپیشاندەرانیش دەپارێزن و رێگە نەدەن هیچ توتدوتژیەك رووبدات.
داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.