ئەندامێکى لیژنەى ئابوورى و وەبەرهێنان لە پەرلەمانى عێراق رایگهیاند: هەوڵێک هەیە بە ئاڕاستەى گێڕانەوەى نرخى دۆلار بۆ دۆخى پێشووى.
لهم بارهیهوه فەلاح خەفاجى، ئەندامى لیژنەى دارایی و وەبەرهینان لە پەرلەمانى عێراق به میدیاكانی ئهم وڵاتهی راگهیاندووه، بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار زیانى زۆرى لە چینى هەژار داوە و ئێمەش وەک ئەندامانى پەرلەمان هەوڵێکمان هەیە بە ئاڕاستەى گەڕاندنەوەى نرخى دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ دۆخى پێشووى و بۆ کەمتر لە (120)
هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیادبوونی نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراق، تەنها چینی هەژار و دەستکورتی تیا کراوەتە ئامانج، چونکە هەر ئەوان زیانیان پێگەیشتووە لەو بەرزبوونەوەیە.
شایهنی باسه بانكی ناوەندی لە بڕیارێكی كتوپڕدا نرخی یەك دۆلاری بە 1450 دینار جێگیركرد، كە پێشتر بە 1119 دینار بوو، ئەم بڕیارەش نرخی دۆلاری لە بازاڕەكان بەرزكردەوەو بووە هۆی گرانبوونی نرخی كاڵاو شتومەك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.