ماڵپه‌ری ئه‌لعه‌ره‌بی جدید راپۆرتێكی له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و بوونی چه‌ندان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی بڵاوكرده‌وه و سیاسەتمەداران و پەرلەمانتاران قسه‌یان كردووه، ده‌ڵێن له‌م وڵاته گەندەڵی لە عێراق سەدان ملیاری تێپه‌ڕاندووه و هیچ تۆمەتبارێکیش نییه.
سیاسەتمەداران و پەرلەمانتارانی عێراق بەردەوام باس لە بوونی گەندەڵی گه‌وره ده‌كه‌ن کە بۆتە هۆی بەفیڕۆدانی سامانی دەوڵەت، لە دوای ئازادكردنی عێراق لە ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكا گه‌نده‌ڵی و به‌فیرۆدانی بە سەدان ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و هەرچەندە هەندێک دووپاتیان کردووەتەوە کە بەڵگەی زۆر لەسەر کەیسەکانی گەندەڵی و مامەڵەکان هەیە، بەڵام زۆر جار خۆیان لە خستنه‌رووی ناوە ئاشکرا و ڕوونەکانی ئەو کەسانە دەپارێزن کە دەستیان هەیە.
عێراق لەسەرەتای مانگی شوباتەوە تووشی قەیرانێکی دارایی سەخت بووە، ئەمەش دوای داتەپینی نرخی نەوت و لێكه‌وته‌كانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، وای كردووه داواکاری شەقام و کوتلە سیاسیەکان زیاتر بێت بۆ کردنەوەی فایلی گەندەڵی و گێرانه‌وه‌ی پارە تاڵانکراوەکانی عێراق.
لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو، مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگه‌یاند: ناوی ئه‌و كه‌سانه ده‌خاته روو كه دەستیان لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا هەیە و رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر ئەوەی دەستیان كه‌وتووه بیگەڕێننەوە هیچ کێشەیەک دروست نابێت، بەبێ ئەوەی باس لە ناوی ئەو کەسانە بکرێت کە دەستیان لە دۆسیەکاندا هەیە، بەڵام پەنجەی تاوانبارکردن بۆ ماوەی یەکەم و دووەمی حکومەتەکەی نوری مالیکی لە نێوان 2006 بۆ 2014، کە خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و ئاستی تۆمارکردنی پرۆژە وه‌همییه‌كان و سپیکردنەوەی پارە.
سەلام شمەری پەرلەمانتار لە لێدوانێکیدا بۆ ئەلعەرەبی جدید راگه‌یاندووه، زیاتر لە یەک دەستەی فەرمی هەیە کە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکات، دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی نەزاهە و دەستەی نەزاهەی پەرلەمان و دادگا پەیوەندیدارەکان، بەڵام ئەم دەسەڵاتانە تا ئێستا ناتوانن تاکە کەسێک ئاشكرا بكه‌ن کە پارەی گشتیان به‌فیرۆداوه خۆیان پێ ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه.
ئەلشمەری، داوای لە حکومەتی کازمی کرد، کە زۆر جار باسی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەندەڵی دەکەن و بۆ ئەمەش لیژنە دروست دەکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێك نه‌نراوه لە ڕووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گەندەڵکاران. ده‌ڵێت: پێداگری لەسەر ئاشکرا نەبوونی ناوی گەندەڵکاران دەکرێت و ڕەنگە پەیوەندی بە بوونی تۆڕێكی گەندەڵییەوە هەبێت، ئەمەش نیشانه‌یه‌كی زۆر مەترسیدارە.
ئەو پارەیەی لە عێراقدا تاڵان دەکرێت بە 450 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، له‌مباره‌یه‌وه رەحیم ده‌راجی ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت، سەرکردە و سەرکردە سیاسییەکان لە پشت دزییکردنن. وتیشی: چەند بەڵگەنامەیەک هەن کە تەئکید لە بوونی گهندهڵیو دزی دەکەن، توێژی سیاسیش یەک سیستمە کە لە گەندەڵیدا بەشدارە.
ناوبراو وتیشی، بەڵام زۆرجار ناوی گەندەڵکاران یان ئەوانەی تۆمەتبارن بەگەندەڵی ، لەوەڵامی خواست و ویستەکانی کوتلە سیاسیە بەهێزەکان دا پارێزراون کە نایانهەوێت ناوی تۆمەتبارکراو بەگەندەڵی ئاشکرا بکەن لەترسی لەدەستدانی جەماوەرەکەیان، یان لەدەستدانی بەشێک لەجەماوەرەکەیان لەکاتی هەڵبژاردندا.
پێداگری لەسەر ئاشكرا نه‌كردنی ناوی گەندەڵەکان بووەتە نەریتێک بۆ هەموو حکومەتەکان، لەوانەش حکومەتی ئێستا کە كازمی سەرۆکایەتی دەکات و له مانگی ئایاری ڕابردوودا باسی کەمپینێکی گەورە و بێ وێنە دژی گەندەڵکاران كرد، بەڵام ئەم هەڵمەتە هیچ ئەنجامێکی بەرچاوی بەدەست نەهێنا و تەنیا فایلی چه‌ند به‌رپرسێكی دیاریكراو له ریزبه‌ندی سێیەم یان چواره‌می گه‌نده‌ڵی لەناو حزبەکانی خسته‌روو.
عەبدولئەمیر ئەلمەیاحی ئەندامی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان ڕایگەیاند، له حکومەتدا رێككه‌وتنێكی ژێر به‌ژێر هەیە کە بووەته هۆی ئەوەی کێشەی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان بەردەوام بێت، چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئاماژە بەوە کراوە کە کۆمپانیاکانی پاشكۆی حزبه‌كان لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كرێت بۆ 70 % ی ئەو كه‌لوپه‌لانه‌ی هاورده‌ی عێراقی ده‌كه‌ن.
وتیشی: ئەم حزبانە لە ئێستادا لە حکومەتن، لە کابینەکەدان، لە بەشەکانی دەوڵەت و لە ئەنجومەنی نوێنەرانن.
پەرلەمانتاری پێشوو، حامید موتڵەگ گوتی، گەندەڵکاران لەلایەن ئەکتەرانی سیاسی کاریگەرەوە پشتیوانی دەکرێن و هەموو لایەک دەزانن دەوڵەتی عێراق به بێ یاساش توانایی هه‌یه ده‌سگیریان بكات. وتیشی: گەندەڵی لە قه‌باره‌ی ئێستایدا بڵاو نەدەبوویهوه بەبێ پاڵپشتی سەرکردە سیاسییەکان و کەسانی کاریگەر لە دەزگاکانی دەوڵەت، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه تۆڕێكی گەورەی گەندەڵی هەیە كه په‌ری سه‌ندووه.
داڕشتنه‌وه و وه‌رگێرانی: كامه‌ران عومه‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.