Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 00:28

سعودیە هەموو دەروازە ئاسمانی، دەریایی و زەمینییەکانی داخست

کوردستان TV
100%

بەهۆی بڵاوبوونەوەی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا، سعودیە هەموو دەروازە ئاسمانی، دەریایی و زەمینییەکانی وڵاتەکەی داخست.

وەزارەتی ناوخۆی شانشینی عەرەبستانی سعودیە هەموو دەروازە ئاسمانی، دەریایی و زەمینییەکانی وڵاتەکەی داخست، داخستنەکە بەهۆی دۆزینەوە و بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، کە تا ئێستا لە بەریتانیا، هۆڵەندا و ئەڵمانیا دەرکەوتووە.

بڕیاری داخستنی دەروازە ئاسمانی، دەریایی و زەمینییەکانی سعودیە لەمڕۆ دووشەممە تا هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و دەکرێ ماوەکە درێژ بکرێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاندووە، تا زانیارییەکان لەبارەی ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا روون دەبنەوە، رێگا بە هاتنە ناوەوەی هیچ کەسێک بۆ سعودیە نادەن، تەنیا لە چەند حاڵەتێکی مرۆیی کەم نەبێت. سەرەڕای بڕیاری داخستنی دەروازە سعودییەکان، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاندووە، رێگا بە چوونە دەرەوەی ئەو گەشتیارانە دەدەن، کە ئێستا لەناو سعودیەن.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.