لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر،ده‌ست گیركردنى تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند .
پۆلیسی هه‌ولێر، ڕایده‌گه‌ێنێت كه‌بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژئاوا، دوای ئاگادارکردنەوەیان کە لە گەڕەکی (کوێستان) دزی لە ماڵێک کراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان تۆمەتبارێک بە ناوی (م.ک.م) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیر بکەن.
ڕاشیدهگهیهنن ، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی پشکنینی شوێنی حەوانەوەی دەست بەسەر بڕێک ماددە و حەبی هۆشبەردا گیرا، دانی نا بە تاوانەکەدا .
پۆلیس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌تۆمه‌تبار ئەوەشی درکاند ، کە پێشتریش بڕی (1200 دۆلار)ی دیکەی دزیوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی (443) و (14)ی هۆشبەر لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.