حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگیری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری دارایی، پارێزگاری بانكی ناوهندیكۆببێتهوه، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار.
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگیری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردهوهتهوه ، كه پێویسته په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری دارایی، پارێزگاری بانكی ناوهندیبهپهله كۆببێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه ، كۆبونه‌وه‌كه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار و دابینكردنی گره‌نتی پێویست بۆ پاراستنی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
ئێوارەی ڕۆژی شه‌ممه‌ى ڕابردوو ، بانكی ناوەندی عێراق نرخی 100 دۆلاری بۆ 147 هەزار دینار بەرز كرەوە، شاره‌زایانی ئابووری ده‌ڵین ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌تی عێراق كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی عێراقی ده‌بێت.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممەش ، نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی له‌چاو نرخی ڕۆژانی پێشووتر ، ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە هەرێمی كوردستان بە 136 هەزار دینار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.