لهراگهیاندراوێكدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه بڵاوی كرده‌وه ، قاوشی تایبەت بەکۆرۆن لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، به‌هۆی داكشان و كه‌بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌كۆڕۆنا داخرا.
ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا بەهۆی داکشان و کەمبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قاوشی تایبەت بەنەخۆشی کۆرۆرنا لەنەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و بەشی دابڕگەی تەندروستی (عزل) داخرا.
ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه ، به‌ناوی بهڕێوهبهرایهتیهكهوه ،سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی بەڕێوبەرو سەرجەم پزیشکان و کارمەندان و کارمەندانی خۆبەخش سەرجەم ئەو کەسانەی بەشداریان کردوە لەماوەی کارکردندی بەشەکەدا.
ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه لەماوەی ڕابردوودا لەم قاوشەدا نزیکەی ٤۰۰ نەخۆش داخڵکراوە ٤ هاوڵاتیش بەهۆی توشبوونیان بەڤایرۆسەکە لەم قاوشەدا گیانیان لەدەستداوە.
ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا نەخۆشخانەکە بەشێوەی ئاسایی وەك پێشوو تر بەردەوام بوو بەڕووی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی دا کراوەتەوە لە خزمەتی تەندرووستی بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.