Erbil 23°C شەممە 28 ئەیلوول 06:25

د. محه‌مه‌د شاکر: کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق 840 که‌س له‌نووسینگه‌کانی کۆمسیۆن له‌هه‌رێم داده‌مه‌زرێنێت

کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا دكتۆر محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری عێراق له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ،  دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان و کۆمسیارەکان ، توانیمان ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرین له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 840 فه‌رمانبه‌ر، له‌نووسینگه‌كانی كۆمسیۆن له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.


دكتۆر محه‌مه‌د شاكر ، ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای بەدواداچوون و ھەوڵ و کۆششێکی زۆرمان له‌گه‌ڵ  پەڕلەمانتار رێبوار ھادی،  لە دوا وێزگەی بەدواداچوونمان و پاش گفتوگۆیەکی بابەتیانەو تێروتەسەل توانییان قەناعەت بە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان و کۆمسیارەکان بینن لەسەر دامەزراندنی  ( 840) فەرمانبەر لە نووسینگەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی ھەرێم  (ھەولێر و دھۆک و سلێمانی).


دكتۆر محه‌مه‌د شاكر ، په‌رله‌مانتاری عێراق له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ده‌شڵێت ،  بەم بڕیارەش پارێزگاکانی ھەرێم ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق مافی خۆیان وەردەگرن لە دامەزراندنی کارمەندەکان و ئەو جیاوازی و ناھاوسەنگییەی کە ھەبوو لە نێوانیان نامێنێت.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ،  سەرئەنجام کۆمەڵێک گەنجی خۆشەویستی ھەرێمی كوردستان ، دەرفەتی دامەزراندنیان بۆ دەڕەخسێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.