Erbil 23°C شەممە 28 ئەیلوول 06:23

سەدر داوای ڕاگەیاندنی باری لەناکاو لەبەغدا دەکات

کوردستان TV
100%


رێبەری رەوتی سەدر، رایدەگەیەنێت پێویستە حكومەتی عێراق باری نائاسایی لەشاری بەغدا ڕابگەیەنێت و بەتەنها پشت بە سوپا ببەستێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و نێردە دیپلۆماتییەكا. 

 
موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا بڵاوی كرده‌وه‌: پێویستە حكومەت باری نائاسایی لە  بەغداد ڕابگەیەنێت و بەتەنها پشت بە سوپا ببەستێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و نێردە دیپلۆماتییەكان.

 

باسی لەوەشكردووە، پێویستە لەسەر پەرلەمانی عێراق دانوستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریكا بكات بۆ كۆتاییهێنان بە داگیركاریی و دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق.

 

موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر ده‌شڵێت،  كە ئەم هێرشانەی دەكرێن بە ناوی دژایەتیكردنی داگیركەران، هاووڵاتییان ڕووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە و كەس ئەم مافەی نییە چەك بەكاربێنێت لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتدا.

جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ ، شه‌وی ڕابردوو 11 مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كران.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤیش به‌هۆی مووشه‌كبارانكردنه‌وه‌كانه‌وه‌ ،  11 ئۆتۆمبیل زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رێوشوێنێکی توند لەلایەن هێزە ئەمنییەکان گیراوەتە بەر.


له‌ڕاگه‌یاندراوێكیشدا ، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند: لە لایەن سیستەمی بەرگری بەرپەرچی ئەو مووشکانە دایه‌وه‌ کە باڵێۆزخانەکەیان کڕدبووە ئامانج.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ‌: له‌و هێرشه‌ مووشه‌كیانه‌ى كه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ هیچ زیانێكی گیانی و مرۆییمان نه‌بووه‌.
 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.