پێگەی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردۆتەوە کە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، دەستمان بە ئەنجامدانی چاکسازی کردووە، هەموو وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان،وەک کۆریای باشوورو سەنگاپوورەو ئیمارات، بڕیاری قورسیان دەرکردو هەنگاوی بوێرانە بەروحی قوربانیدان دەستی پێکرد.
لێدوانەکەی مستەفا کازمی لەکاتێکدایە کە بانکی ناوەندی عێراق نرخی دیناری عێراقی لەبەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی بە 1٫470 دیناری عێراقی جێگیر کردوو بڕیارەکەش ناڕەزایی شەقامی عێراقی لێکەوتەوە.
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.