له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی قـەیرانی دارایـی له عێراق د. مەیـادە نـەجار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک رایگه‌یاند:
بارودۆخی عێراق، به‌ره‌و ئالۆزی ده‌به‌ن ئه‌وانه‌ی له به‌غدان، شاندی هه‌رێم دانوستانێكی چڕی ئه‌نجامداوه و حكومه‌تی عێراقیش رازی بووه، به‌ڵام هه‌ندێ هێزی شیعه به‌ربه‌ست دروست ده‌كه‌ن به ئالۆزی بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ ببینن له پرسی هه‌ڵبژاردن.
د. مەیـادە نـەجار: عێراق تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و له چه‌ندین پێكهاته پێك دێت، هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك مافی خۆی هه‌یه، كوردیش پێویسته به‌ش و مافی خۆی پێبدرێت له قه‌رز بێت یان له هه‌ر بودجه‌یه‌ك بێت.
تا ئێستا ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی كه زیاتر له 95% بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ته‌رخانكراوه چیان پێ كردووه ؟ نه‌یانتوانیوه شه‌قامێك نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه یان قوتابخانه‌یه‌ك، نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دروست بكه‌ن.
بڕیاره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار، زیاتر ده‌بێته هۆی لێدانی خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت. خۆی پێویست بوو چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ ئه‌و بارودۆخه بدۆزنه‌وه نه‌ك په‌له بكه‌ن بۆ بڕیاری نادروست.
له پایته‌ختی عێراق رێز له پۆلیسی هاتوچۆ ناگرن كه‌واته رێز له پیاوی یاسا ناگیرێت له‌و عێراقه‌ی ئه‌مڕۆ.
پارته شیعیه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌ره‌س به كازمی بێنن به‌وه‌ی نه‌یتوانیوه باری دارایی عێراق چاره‌سه‌ر بكات و گه‌نده‌ڵی له ناو ببات، ئه‌مه گورزێكه له كازمی ده‌ده‌ن.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.