له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی قـەیرانی دارایـی له عێراق د. سـۆزان ئیبراهـیـم مامۆستای زانکـۆ رایگه‌یاند:
ئه‌و بڕیاره‌ی دراوه زۆر زه‌حمه‌ته بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت، زیاتر بارودۆخی دارایی به‌ره‌و خراپی ده‌بات، كازمی هه‌وڵ ده‌دات عێراق به‌ره‌و ئاسۆیه‌ك ببات به‌وه‌ی فشاری له سه‌ره. پارته شیعیه‌كان به‌رده‌وام فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كازمی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ره‌سی پێ بێنن.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و قه‌یرانه هی ئه‌مرۆ نیه به‌ڵكو بۆ ساڵانی رابردوو ده‌گه‌رێته‌وه، بارودۆخێكی ناسه‌قامگیر له عێراق بوونی هه‌یه له گشت بواره‌كان سیاسی و ئابووری و بواری دیكه.
ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه له عێراق بوونی هه‌یه زۆر گه‌وره‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌نگاو نه‌نراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی، هه‌روه‌ها كیشه‌ی نێوان پارته شیعیه‌كان، ئه‌مه‌ش وای كردووه كازمی نه‌توانی هاوسه‌نگی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست بكات. زۆرینه‌ی دیكتاتۆری باڵی به سه‌ر بڕیاره‌كان كیشاوه، نه‌ك ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان پێویسته لایه‌نی سێیه‌م به‌تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌شدار بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه بوونیان هه‌یه له عێراق.
سه‌باره‌ت به ده‌نگه نه‌شازه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كورد گوتی: ئه‌وانه‌ی كه به‌ناو كوردن له په‌رله‌مانی عێراق دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ئه‌وانه هه‌رزه‌كاری سیاسیان پێ ده‌لێن
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نی فه‌رمییه و پێویسته گوێ به قسه‌كانی ئه‌و كه‌سانه نه‌درێت.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.