Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 08:18

ئەحمەد کەنانی: نەناردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ڕەوشی ئابووری عێراق

کوردستان TV
100%

ئەندامی کوتلەی سادیقون له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئەحمەد کەنانی رایگه‌یاند: قەیرانی دۆلار ڕەنگدانەوەی شکست و فه‌شه‌لی حکومەته‌ له‌ به‌ڕیوه‌به‌ردنی مه‌له‌فی ئابووری.

ئەلکەنانی بە ئاژانسی هەواڵی عەهد نیوزی ڕاگەیاند: نەناردنی پڕۆژە یاسای بودجە لە پازده‌ی کانوونی یەکەم بۆ پەرلەمان کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ڕەوشی ئابووری عێراق و ئه‌مه‌ش شكستی حكوومه‌تی كازمییه‌.

گوتیشی: تاکە زیانمه‌ندی ئه‌م بڕیاری حكوومه‌ت، هاووڵاتییانی عێراقن به‌تایبه‌تی چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان کە داهاتەکەیان سنووردارە و توانیای كرێنیان لاوازه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رانبه‌ر دیناری عێراقیش شكستی سیاسی حكوومه‌تی كازمییه‌ و ئه‌م پلانه‌ چاكسازی له‌ بازاری عێراقی ناكات و ئه‌نجامه‌كان كاره‌ستبار ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی دولار.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.