Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 08:24

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی: ھەر کەس و بازرگانێک نرخ بەرز بکاته‌وه‌ سزا دەدرێت

کوردستان TV
100%


 دوای ھەڵكشانی نرخی دۆلار، گۆڕانكاری بەسەر نرخی ھەموو كەلوپەلەكانی بازاڕدا ھاتووە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایده‌گه‌ێنێت، چاودێری بازرگانی راسپێردراوە بەدواداچوونی نرخ بكات و ھەر كەس و بازرگانێك سەرپێچی بكات، سزا دەدرێت.

نەوزاد كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: لەگەڵ گۆڕانكاریی نرخی دراو، ئێمە لە ھەموو پارێزگا و شار و شارۆچكەكان لیژنەكانی چاودێریی بازاڕمان راسپاردوون بەدواداچوونی نرخ بكەن و ھەر شوێنێك نرخ بەرز بكاتەوە بەپێی یاسا سزا دەدەرێت، چونكە زۆربەی ئەو كەلوپەلانەی ئێستا لە بازاڕن، پێشتر ھاوردەی ھەرێمی كوردستان كراون و ھی ئێستا نین تا گران بكرێن.

 دەشڵێت: پێویستە ھاووڵاتیانیش ھاوكار بن بە شێوەیەكی بەرچاو روو نەكەنە بازاڕ و ماركێتەكان تا دەرفەت بە بازرگانان نەدرێت بۆ بەرزكردنەوەی نرخ، پێویستە بازرگانانیش ویژدانی خۆیان بەكار بێنن لە قۆناغی ئێستادا و ئێمەیش ئەو كاتە ھاوكار دەبین.

نەوزاد كامل ئاماژەی بۆ ئەوەش  ده‌كات ، ئەگەر بێت و نرخی دراوەكان جێگیر بكرێن، ئەوە پێداچوونەوە بە نرخی كەلوپەل دەكەین لە بازاڕ و نرخ جێگیر دەكرێت، بەڵام تا ئەوكاتەی بازاڕی دراو ناسەقامگیر بێت، ناتوانین كار بۆ دیاریكردنی نرخ و چاودێریی بازاڕ بكەین، بەڵام دەرفەت بە ھیچ كەسێك نادەین رەوشەكە بۆ گرانفرۆشی بەكار بێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.