Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 02:20

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک شارۆچکه‌ی ده‌ماوه‌ندی ئێرانی هه‌ژاند

کوردستان TV
#11
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شارۆچكه‌ی ده‌ماوه‌ندی ئێرانی هه‌ژاند،  تاكوئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ دیار نییه‌.

ئاژانسی كه‌شناسی و  بوومه‌له‌رزه‌زانی ئێران بڵاوی كرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ‌بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی چوارپله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر، له‌ دووری هه‌شت كیلۆمه‌تری شاری ده‌ماوه‌ند و په‌نجا و حه‌وت كیلۆمه‌تری تاران و نه‌وه‌د و چوار كیلۆمه‌تری مازه‌نده‌ران روویدا.

ناوه‌ندی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئێران بڵاوی كرده‌وه، تاكوئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ دیار نییه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ ئاماده‌ باشی ته‌واودان و ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ كراون.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.