Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:30

پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌: بکوژی دوو گەنجەکەی به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ دەستگیرکرا

کوردستان TV
#7
100%

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بكوژی ئەو دوو هاووڵاتییەی دەستگیركرد كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەكێكی هەڵەبجە  تەرمەكانیان بەكوژراوی دۆزرابوونەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ موقەدەم بارزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزه‌كانیان بکوژی دوو گەنجەکەی گەڕەکی شارەوانییان دەستگیرکردووە، دانی بەتاوانەکەیداوە ناوە و چۆنیتی کوشتنی دوو گەنجەکەشیان پێ دووبارە کردۆتەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە گوتی: توانرا به‌ كه‌متر له‌ 12 كاتژمێر تاوانه‌كه‌ ئاشكرا بكرێت بكوژ ده‌ستگیر بكرێت و گوتیشی كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یان تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه‌، ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کەسانەی کوژراون یەکێکیان خەزووری تۆمەتبارەکەیە و چەند رۆژێک پێشتر کێشەیەک لەنێوانیاندا روویداوە، بەهۆی رقی کۆنەوە کوشتوونی.

تۆمەتبارەکە ناوی (س.ر.ئ)ـە، تەمەنی 31 ساڵە و دووکانی مریشکی هەبووە لە پارێزگای هەڵەبجە.  

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی شارەوانی شاری هەڵەبجە  تەرمی دوو کەس لە ماڵێکدا به‌ كوژراوه‌یی دۆزرانەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.