ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتی دەستپێكردنی پێدانی ڤاكسینی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە دانیشتووانی وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا دیاری كرا كە دەكەوێتە كۆتایی ئەم مانگە.
ئۆرسۆلا فۆن دیێر ڵاین سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەرەوە رایگەیاند كە لە ڕۆژانی بیست و حهوت و بیست و ههشت و بیست و نۆی ئەم مانگە دەست بە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بە دانیشتوانی وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا دەكرێت.
ئەم لێدوانەی ئۆرسۆلا لە كاتێكدایە كە ئاژانسی دەرمانی ئەورووپا دووپاتی كردبووەوە هێشتا خەریكی لێكۆڵینەوەن لە ڤاكسینەكەی هەردوو كۆمپانیای فايزەری ئەمریكی و بايۆنتيكی ئەڵمانی، لە ڕۆژی بیست و یهكی ئەم مانگەدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان رادەگەیەنن.پێشتر كۆمسیۆنی ئەورووپا رایگەیاندبوو كە لە دوای دوو ڕۆژ لە مۆڵەتی ئاژانسی دەرمانی یەكێتییەكە، دەست بە پێدانی ڤاكسینەكە بە هاووڵاتییان و دانیشتوانی ئەورووپا دەكەن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.